سەردێر

نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

خەڵك-

نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە (117) دۆلار لە بازاڕەكانی جیهاندا لە مامەڵەدایە.

ئەمڕۆ هەینی 27\5\2022 ، بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (117) دۆلار و 55 سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەک نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو زیاتر بەرزبووەتەوە و بە (114) دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە ماوەی دواییدا، نرخی نەوت بەردەوام ناجێگیری بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراین، بەو پێیەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر رووسیادا لە دەرەنجامی بەرپاکردنی جەنگەکەیدا و هەوڵدانی قەدەغەکردنی پشتبەستن بە غاز و نەوتی رووسی.