خەڵك-
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، هۆكارەكەش بۆ زۆربوونی داواكاریی لەسەر وزە و دەرهاویشتەكانی جەنگی ڕوسیا لە ئۆكراینا دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بەخۆوەبینی و نەوت بەڕێژەی 3% بەرزبۆوە.
گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 2.8% بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتە گەیشتە 116.8 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بەڕێژەی 3.5% بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 113.8 دۆلار.