خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی چوار بەردەوامە و ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی سێ وەزارەت دابەشدەكرێت، هەتا كۆتایی ئەم مانگە تەواوی فەرمانبەران مووچە وەردەگرن.
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بلاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 25-5-2022 مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،كارەبا دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی لیستەكە، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە 26-5-2022 مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار و سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی پەرلەمان دابەشبكرێت.
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە هەتا كۆتایی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆتایی دێت.