سەردێر

پێشانگایەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە كەرەستەی بیناسازی لە هەولێر كرایەوە

خەڵك-
ئەمڕۆ بە بەشداری 210 كۆمپانیا، پێشانگایەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە كەرەستەی بیناسازی لە هەولێر كرایەوە.

سەروەر هاوار، بریكاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشانگاكە تایبەتە بە كەرەستەی بیناسازی و بەبەشداری 120 وڵات بەڕێوە دەچێت كە لەو ڕێژەیە 30 كۆمپانیایان هاوبەشە لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستان.

وتیشی، كۆمپانیاكان لە وڵاتانی هندستان، توركیا، چین، ئێران، میسڕ ،عێراق بەشدارییان كردووە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، خوازیارین ئەو كۆمپانیانەی نرخەكانیان گونجاوە، لە هەرێمی كوردستان لق بكەنەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی كاری زیاتر بڕەخسێنرێت و برەو بە بواری بازرگانی بدرێت.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.