سەردێر

نرخی نەوت دابەزی

خەڵك-

نرخی نەوت دوای ئەو هەڵكشانە كتوپڕەی بەهۆی جەنگی ئۆكراینەوە بەخۆیەوە بینی، جارێكی دیكە ئەمڕۆ دابەزی، بەڵام هەر لەسەروو 100 دۆلار ماوەتەوە.

نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی دابەزینی نوێی تۆمار كردووە بەو پێیەی ئەمڕۆ سێشەشەممە، 24ی ئایاری 2022 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 112 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 109 دۆلار و 70 سەنت لە مامەڵەدایە.

ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوت بەهۆی کاریگەگەرییەکانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینەوە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە تا گەیشتە سەروو 130 دۆلار، بەڵام دواتر بەهۆی دانوستانەكانی ئاشتییەوە بۆ نزیكەی 100 دۆلار دابەزییەوە.