سەردێر

پەرلەمانتارێك: مەترسی برسێتی لەڕێیە

خەڵك-
مەها دوری پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەدری لە پەرلەمانی عیراق، هۆشداریی دەدات لەوەی گەلی عیراق رووبەڕووی مەترسی برسێتی ببێتەوە بەهۆی پەسەند نەكردنی یاسای “ئاسایشی خۆراك”.

دوری لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند:”دادگای فیدراڵی بەدەم داواكەی پەرلەمانتار باسم خەشانەوە هات و 300 پەرلەمانتاری پشتگوێخست”، دادگای فیدراڵیشی بە گوێنەگرتن لەو لایەنەی دەیەوێت پشتگیریی لە  یاسای باری نائاسایی ئاسایشی خۆراك بكات، تۆمەتبار كرد”.

بە وتەی مەها دوری”پەرلەمان دادگای فیدراڵی هێناوەتە بوون بەپێی دەقە دەستورییەكان، بۆیە ڕێگەنادەن دەنگی گەل لە پەرلەمانی عیراق پشتگوێ‌ بخرێت”.