سەردێر

مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت

خەڵك-
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچە و ئەمڕۆ و سبەینێ‌ حەوت وەزارەت و چەند شوێنێكی دیكە مووچەكانیان وەردەگرن.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 18-5-2022 مووچەی وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، ئەنجومەنی دادوەری، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەكرێت.

بەپێی خشتەكە، سبەینێ پێنجشەممە 19-5-2022 مووچەی هەر یەكە لە وەزارەتەكانی پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەشدەكرێت.

لە ڕۆژی 9 ی ئەم مانگەوە، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار ی فەرمانبەران كردووە و بەپێی خشتەی وەزارەتەكە هەتا كۆتایی ئەم مانگە سەرجەم فەرمانبەران مووچەكانیان وەردەگرن.