سەردێر

كازمی: قەیرانی ئابوریمان تێپەڕاند

باس لە گەشەكردنی ئابوری عیراق دەكات

خەڵك-
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆبونەوەی تایبەت بە ڕەوشی ئابوری و دارایی وڵات رایگەیاند، ئەو پلانەی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەكانی قەیرانی دارایی ئامادەكرابوو، سەركەوتوو بوو، ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكانیش ئاماژە بە باشبوونی ئاستی ئابوری عیراق دەكەن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ دوشەممە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی ئابوری كرد كە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی ڕەوشی دارایی و ئابوری ئێستا، لەبەر ڕۆشنایی ڕاپۆرت و ئاماژە ئەرێنییەكانی سندوقی نێودەوڵەتی دراو و بانكی نێودەوڵەتی”.

لە كۆبونەوەكەدا وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە”سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر ستراتیژەی چارەسەركردنی ڕەوشی دارایی و ئابوری كردەوە كە حكومەت توانی ئاڵەنگارییكانی سەرەتای پێكهێنانی تێبپەڕێنێت، لایەنە نێودەوڵەتییەكانیش ئاماژەیان بە كاریگەریی ئەو پلانە كرد كە بووە مایەی گەشەی ئابوری لە وڵات”.

بە وتەی كازمی”ئەو پلانەی سەركەوتووو بوو لە بەرزكردنەوەی ئاستی ئابوری عیرا،ق دەبێت جێبەجێكردنی بەردەوام بێت و ئەوانیش لە هەوڵدان بۆ زیاتر گەشەپێكردن و بوژانەوەی ئابوری وڵات بەردەوام دەبن”.

گەشەكردنی ئابوری عیراق و بوژانەوەی، بە پلەی یەكەم پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلارەوە هەیە لەبەرامبەر دینار، بەو پێیەی هەردووكیان یاریدەرن لە دەوڵەمەندكردنی خەزێنەی دەوڵەت و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی قەیرانی ئابوری.