سەردێر

نرخی نەوت دابەزی

خەڵك-

نرخی نەوت دوای ئەو هەڵكشانە كتوپڕەی بەهۆی جەنگی ئۆكرانیەوە بەخۆیەوە بینی، جارێكی دیكە ئەمڕۆ نرخەكەی دابەزی، بەڵام هەر لەسەروو 100 دۆلار ماوەتەوە.

نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی دابەزینی نوێی تۆمار كردووە بەو پێیەی ئەمڕۆ دووشەممە، 16/5/2022 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 109 دۆلار و 70 سەنتە و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 108 دۆلارە و 75 سەنتە.

ماوەی دوو مانگ زیاترە نرخی نەوت بەهۆی کاریگەگەرییکانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینەوە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و گەیشتە سەرووی 130 دۆلار، بەڵام دواتر بەهۆی دانوستانەكانی ئاشتییەوە بۆ نزیكەی 100 دۆلار دابەزییەوە.