سەردێر

پشكی كارەبای پارێزگاكان لە رێگەی پشكنینی خواستەوە دیاری دەكرێت

خەڵك-

دیاریكردنی بەشی كارەبای پارێزگاكان لە رێگەی پشكنینی خواست Demand Test دەكرێت و هەر ئەمڕۆ ئەو تێستە بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.

ئومێد ئەحمد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی یەكسانی لە دابەشكردنی كارەبا لە نێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان پشكنینی خواست بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر ئەنجام دەدەین و ئەمڕۆ بە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیان و ئیدارەی سۆران و زاخۆ دەستمان پێكرد.

باس لە ئەوەش دەكات، دوای تەواو بوونی، ئەم تێستە بۆ هەولێر و دهۆك و شوێنەكانی دیكە دەكرێت و دواتر بڕیار لەسەر بەشی كارەبای پارێزگاكان دەدرێت.

May be an image of 5 people and indoor

May be an image of 2 people and indoor