سەردێر

ئۆپیک زیادبوونی بەشە پشکی نەوتی عێراق رادەگەیەنێت

خەڵک-

نوێنەری عێراق لە رێکخراوی ئۆپیکدا رایگەیاند “رێکخراوەکە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنێکی نوێ لە بەشە نەوتی عێراقدا لە دەستپێکی دوو مانگی داهاتوودا”.
ئەمرۆ شەممە، محمد سەعدون، نوێنەری عێراق لە رێکخراوی ئۆپیکدا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەلعێراقییە ئاشکرایکرد “ئۆپیک بڕیاریداوه بەشە نەوتی عێراق زیاد بکرێت و لە دەرەنجامی ئەو بڕیارەشدا، بەرهەمی نەوتی عێراق دەگاتە 4.5 ملیۆن بەرمیل لە هەردوو مانگی شەش و حەوتی ئەمساڵدا”.
روونیشیکردەوە “عێراق مافی هەیە بەشە نەوتی زیادبکرێت بەو پێیەی بەرهەمی زۆرە و پێدەچێت زیادکردنێکی دیکەشی هەبێت لە مانگەکانی دواتری ئەمساڵدا”.
باسی لەوەشکرد  “خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تێکڕای نرخی بەرمیلیک نەوت لە بازاڕدا لە سەروو سەد دۆلاردا دەمێنێتەوە تاوەکو مانگەکانی داهاتووی ئەمساڵ”.