خەڵك-
نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە (111) دۆلار لە بازاڕەكانی جیهاندا لە مامەڵەدایە.
ئەمڕۆ شەممە 14\5\2022 ، بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (111) دۆلار و 55 سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەک نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو زیاتر بەرزبووەتەوە و بە (110) دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لە ماوەی دواییدا، نرخی نەوت بەردەوام ناجێگیری بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراین، بەو پێیەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا لە دەرەنجامی بەرپاکردنی جەنگەکەیدا و هەوڵدانی قەدەغەکردنی پشتبەستن بە غاز و نەوتی رووسی.