سەردێر

ئێران.. سەرپشککردن لە نرخی ئارددا دڵەراوکێ دروستدەکات

خەڵك-

لە چوارچێوەی پلانی چاکسازی حکومەتدا، جەواد ساداتی، وەزیری کشتوکاڵی ئێران رایگەیاند “نرخی ئارد ئازاد دەبێت بەهۆی ئەو گرانییەی دروستبووە لە دەرەنجامی جەنگی نێوان  رووسیا و ئۆکراین”.
بەو هۆیەوە چالاکوانان هۆشداری دەدەن لە نەمانی ئارامی خەڵکی کاتێک ئەو بڕیارە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نان لە وڵاتەکەدا بە گشتی.

لەو بارەیەوە، جەعفەر ئازدار، ئەمینداری گشتیی دەستەی بەرهەمهێنەرانی ئارد لە ئێران لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا وتی “نرخی ئارد لە جۆرە باشەکەی 10هێندە زیادی کردووە لە هەفتەکانی رابردوودا”.

وتیشی “لە ئێستادا نرخی کیلۆیەک ئارد لە 67 هەزارەوە بووە بە 630 هەزار تمەن”.

ئەمە لە کاتێکدا نرخی دۆلارێک گەیشتووەتە زیاتر لە 42 هەزار تمەن لە بازاردا.