سەردێر

بانكی ناوەندی زیاتر لە 203 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 203 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە، كە بە بڕێكی زیاتر لە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 203 ملیۆن و 680 هەزار و 720 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 190 ملیۆن و 838 هەزار و 267 دۆلاربوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 57 ملیۆن و 510 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 146 ملیۆن و 170 هەزار و 720 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 27 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 21 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 193 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 148 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.