سەردێر

چەند شوێنێكی دیكە مووچە وەردەگرن

 

خەڵك –
بڕیارە سبەینێ‌ سێشەممە مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشبكرێت، سەرچاوەیەكیش لەوەزارەتی داراییەوە ئاشكرای دەكات، تا ڕۆژی پێنجشەممە دابەشكردنی مووچە بە پێی خشتەی دیاریكراو بەردەوام دەبێت.


سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ‌ سێ شەممە 11ی 1ی 2022 مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت.

وتیشی، ڕۆژی چوار شەممە 12ی 1ی 2022 مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.

 

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، كە ڕۆژی پێنج شەممە 13ی 1ی 2022 مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و هەروەها مووچەی كەمئەندامان دابەشدەكرێت .