سەردێر

“نەبوونی پڕۆژە یاسای بودجە، سزادانی سلێمانییە”

خەڵك
حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی حەوت ساڵە پڕۆژە یاسای بودجەی نییە، بەبڕوای پسۆڕێكی دارایی و ژمێریاری نەبوونی پڕۆژە یاسای بودجە سزادانی سلێمانییە.

نەبەرد كەریم، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی دارایی و ژمێریاری بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، نەبوونی پڕۆژە یاسای بودجە سزادانی ناوچەیەكە، بەتایبەت سلێمانی، چونكە هیچ كاتێك پارەیەكی وا بۆ سلێمانی دابین نەكراوە كە پڕۆژە خزمەتگوزاری و وەبەرهێنانەكانی پێ‌ جێیەجێ‌ بكرێت و سێكتەرە ئابوری و بازرگانی و كشتوكاڵییەكانی پێ‌ بەهێز بكرێت.

 

وتیشی، لەڕێگەی پڕۆژە یاسای بودجەوە پشكی هەموو شارەكان دیاریدەكرێت، نەك ناوە ناوە و شەش مانگ و سێ‌ مانگ جارێك بڕێك پارە و بەناوی فڵانەوە بدرێت بە پارێزگایەك، ئەوە كارێكی زۆر نا ئیداری و نا یاساییە كەسێك بڵێت ئەوەندە پارەم بۆ فڵان پارێزگا دابینكرد.
دەشڵێت، لەچەند ساڵی ڕابردوودا پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان بینیوە كە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك چۆن بووە و لە پارێزگای سلێمانیش چۆن بووە، جیاوازییەكە زۆر زۆرە.

 

پڕۆژە یاسای بودجە پێكدێت لە( سەرجەم داهات و خەرجییەكانی حكومەت، هەلی كار و دامەزراندن، پڕۆژەی خزمەتگوزاری و بازرگانی، بودجەی وەبەرهێنان و بەكاربردن، و چەند بابەتێكی دیكە)، بە نەبوونی پڕۆژە یاساكە سەرجەم ئەو بوارانە بەناڕوونی دەمێننەوە.