سەردێر

عیراق هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردوو ئاشكرا دەكات

حەوت ملیار دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك-
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی لە مانگی كانوونی یەكەمی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و ئاماژە بە هەناردەكردنی زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”، لەڕێی دوایین داتای هەناردەی نەوت، كە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە پێیان دراوە دەركەوتووە، لە مانگی كانوونی یەكەمی ڕابردوو بڕی 101 ملیۆن و 579 هەزار و 927 بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە”كۆی داهاتی بەدەستهاتووی نەوتی هەناردەكراو 7 ملیار و 37 ملیۆن دۆلار بووە”، ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشوو ڕووی لە دابەزین كردووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت”هەر بەرمیلێك نەوت لە مانگی ڕابردوودا بە زیاتر لە 72 دۆلار فرۆشراوە”.