سەردێر

دوكان.. دانیشتوانی چەند گوندێك گردبوونەوە

لەبەرامبەر خراپی دۆخی كارەبا ناڕەزایی دەردەبڕن

خەڵك
دانیشتوانی گوندەكانی دوڵی جافایەتی لە سنوری قەزای دوكان بەهۆی خراپی دۆخی كارەباوە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و هۆشداری دەدەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بەشێك لە دانیشتوانی گوندەكانی دۆڵی جافایەتی ناڕزاییان لەبەرامبەر خراپی و نەبوونی كارەبای نیشتیمانی دەربڕی و داوا دەكەن كارەبایان بۆ زیاد بكرێت.

دانیشتووانی ئەو گوندانە باس لە ئەوەش دەكەن كە كارەبای مۆلیدەیان نییەو بەهۆی كەمی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی لە دۆخێكی خراپدان و ناتوانن كاری ڕۆژانەیان ئەنجامبدەن.

داوا دەكەن بەرپرسان لەسەر كێشەكە بێنەدەنگ و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە.