سەردێر

وه‌زاره‌تی كاره‌با پلان بۆ ساڵی ئاینده‌ داده‌نێت

خەڵک

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، پلان بۆ کارەکانی ساڵی داهاتوو دادەنێت و دەڵێت؛ لە ٢٠٢٢ دا دەیان پڕۆژەی کەرتی کارەبا تەواو دەکرێن.

 

بەپێی ڕاگەیانراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی وەزارەتی كاره‌بای کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا، چه‌ند بڕیارێك دران.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، وەزارەتی کارەبا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ساڵی 2022 ئامادە کردووە و ژمارەیەک لەو پڕۆژانەی کە جێبەجێ کراون، لە ساڵی 2022 دا دەکرێنەوە، هه‌روه‌ها لە ساڵی 2022، دەیان پڕۆژەی کەرتی کارەبا تەواو دەکرێن، لەوانە: پڕۆژەی هێڵی سۆران – شەقڵاوە، پڕۆژەی هێڵی بازیان – راپەرین، پڕۆژەی هێڵی تانجەڕۆ – سەید سادق،  وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک، بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر، تەواو کردنی وێستگەی شاوێس و چەندین وێستگەی مۆبایل، تەواو بوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەک.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی پاش پلانی کۆمپانیای داناگاز بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، وەزارەتی کارەبا، پاش هەوڵێکی زۆر توانویەتی ڕەزامەندیی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەی هێڵی 400 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرزی تورکیا – هەرێمی کوردستان – عێراق بەدەست بهێنێت.