سەردێر

لە ڕۆژی كریسمسدا زیاتر لە 4500 گەشتی فرۆكەوانی ڕاگیران

خەڵك
ئەمڕۆ زیاتر لە 4500 گەشتی فڕۆكەوانی لە سەرانسەری جیهاندا هەڵوەشانەوە.

پێگەی چاودێری فرۆكەوانی فلایت ئەوێر بڵاویكردەوە، ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن كە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، بووەتە هۆی ڕاگرتنی هاتووچۆ لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا، بە هەزاران گەشتی فڕۆكەوانی ‌دیكەش دواكەوتن.

پێگەكە دەڵێت لە ڕۆژی كریسمدا زیاتر لە 2 هەزار گەشتی فرۆكەوانی وەستێنراون، لەوانە نزیكەی 700 گەشت لە فڕۆكەخانەكانی ئەمەریكا، لەگەڵ زیاتر لە 1500 گەشت كە دواخران.

هەروەها ڕۆژی هەینی نزیكەی 2400 وەستان و نزیكەی 11 هەزار دواكەوتنی گەشتی فڕۆكەوانی هەبوو، ڕۆژی یەكشەممەش زیاتر لە 600 گەشت دەوەستێنرێت.

فڕۆكەوان و دەستەی خزمەتگوزاری و كارمەندانی فڕۆكەكان بەهۆی نەخۆشكەوتنەوە ناهاتبوونەوە، یاخود ناچاربوون خۆیان كەرەنتین بكەن دوای ئەوەی تووشی كۆڤید بوون، ئەمەش دامەزراوە فڕۆكەوانیەكانی لووفپانزا و دێڵتا و یونایتد ئێرلاین و چەندین كۆمپانیای دیكەی فڕۆكەوانی ناچار كرد گەشتەكانیان ڕابگرن، لە كاتێكدا زۆرترین گەشت لەم كاتی پشووەدا لە جیهاندا ئەنجام دەدرێت.