سەردێر

“کوردستان ناوچەیەکی ئارامە بۆ  وەبەرهێنان و پڕۆژەی گەشتوگوزار”

 

خەڵک

سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم دەڵێت؛ هاوکاری هەر وەبەرهێنێکین کە بتوانێت پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەورە لە بواری گەشتوگوزار ئەنجام بدات.

 

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە میانی دیدار لەگەڵ سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی ئەشین و شاندی یاورەی لە وڵاتی تورکیا، کە سەردانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاریان کردبوو، باسیان لە گرنگی پڕۆژە گەورەکانی سێکتەری گەشتوگوزار کرد.

 

سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەکرد، هاوکاری هەر وەبەرهێنێکین کە بتوانێت پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەورە لە بواری گەشتوگوزار ئەنجام بدات.

 

ئاشکراشیکرد، کوردستان ناوچەیەکی ئارامە بۆ  وەبەرهێنان و پڕۆژەی گەشتوگوزار، هیچ ترسێک و بۆشاییەکی ئەمنیمان نییە، هەربۆیە گرنگە هەوڵ بدەین گروپی گەشتیاری لەشارەکانی تورکیاوە بهێنین بۆ کوردستان.