سەردێر

لیژنەی دارایی پێشوو بۆ (خەڵك): كەمكردنەوەی نرخی دۆلار ئەم زیان و قازانجانەی دەبێت

لەنێوان هاووڵاتیان و حكومەتدایە

خەڵك-
لیژنەی دارایی پێشووی پەرلەمان، هۆكارەكانی نەگێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشووی ئاشكرا دەكات، وێڕای ئەوەی لەو بڕیارەدا هاووڵاتی زیانی گەورەی پێگەیشتووە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پێشووی پەرلەمان، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند:”حكومەتی عیراق هەوڵ نادات دۆلار بگێرێتەوە بۆ نرخی پێشووی، چونكە دۆلار بەم نرخەی ئێستای زیادەیەكی دارایی باشی بۆ فەراهەم دەكات، بۆیە حكومەت لە داهاتوودا ئەوە لەدەست خۆی نادات”.

بە وتەی ئەندامەكەی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق”گێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشووی،  تەنیا لەبەرژەوەدی هاووڵاییە، و لە بەرژەزەوەندی حكومەت نییە”.

جەمال كۆچەر دەڵێت”جیاوازیی نێوان نرخە كۆنەكە و نرخی نوێ‌ 24 هەزار دینارە لە هەر 100 دۆلارێك، كەمكردنەوەی ئەم زیادەیەش تەنیا لە بەرژەوەندی هاووڵاتییە”.

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لە سەرەتای ساڵی 2021، حكومەتی عیراق گوشارێكی گەورەی كەوتە سەر و خەریك بوو توانای پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی نەمێنێت، بۆیە لەگەڵ پەنابردن بۆ قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی، پەنای بۆ بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار برد لە 1200 دینارەوە بۆ 1460 دینار.