سەردێر

لە چەند شوێنێكی دیكەی هەرێم نەوت دابەشدەكرێت

خەڵك
لە شارۆچكەی تەوێڵە و بیارە ئەو ماڵانەی كە تازە هاوسەرگریان كردووە و ئەوانەش كە نەوتیان وەرنەگرتووە ئەمڕۆ وەریدەگرن. هەر ئەمڕۆ لە خورماڵیش نەوت دەدرێت.

لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی 12ی 2021 بەردەوام دەبن لەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان و لە شارۆچكەی تەوێڵە و بیارە ئەو ماڵانەی تازە هاوسەرگرییان كردووە و ئەوانەش، كە نەوتیان وەرنەگرتووە نەوتیان پێدەدرێت .

 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان هەر ئەمڕۆ لەشارەدێی خورماڵ بەردەوام دەبێت .