سەردێر

بانكی ناوەندی بڕی زیاتر لە 201 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 201 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە، كە بە بڕێكی كەمتر لە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 201 ملیۆن و 729 هەزار و 766 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 205 ملیۆن و 86 هەزار و 190 دۆلاربوو.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 27 ملیۆن و 830 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 173 ملیۆن و 899 هەزار و 766 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 26 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 8 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 149 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، بە 148 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا.