سەردێر

بەشێك لە فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی مانیان گرتووە

خەڵك
ئەمڕۆ بەشێك لە فەرمانبەرانی كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی مانیان گرت.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە(خەڵك) ، ئەمڕۆ چوارشەممە 15\12\2021 بەشێك لە فەرمانبەرانی كۆلێژەكانی ناو زانكۆی سلێمانی بەھۆی نەبوونی مووچە مانیان گرتووە.

فەرمانبەرەكان لەنێو زانكۆدان و كارەكانیان ڕاگرتووە.

ئەمە لە كاتێكدایە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ی فەرمانبەران دواكەوتووە بە جۆرێك ماوەی 21 ڕۆژە دەست بەدابەشكردنی كراوە، بەڵام تا ئێستا چەند وەزارەتێك مووچەكانیان وەر نەگرتووە.