سەردێر

دوایین زانیاری لە بارەی دابەزاندنی بەهای دۆلارەوە

بەڵێن دراوە 100 دۆلار بكرێتەوە بە 120 هەزار دینار

خەڵك
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاو بووە وە كە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی دادەبەزێنرێت، نوێنەرێكی كوردیش لە پەرلەمانی عیراق چەند زانیارییەك دەخاتە ڕوو.

د.جەمال كۆچەر، كاندیدی درەرچوو و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەربارەی پێشبینی بۆدۆخی ئابوری بەتایبەت دۆخی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوو 2022 دەڵێت، “ ئەگەر بەراورد بكەین لە نێوان 2020 و 2021 من لەو بڕوایەدام ساڵی داهاتوو 2022 دۆخی ئابوری زۆر باشتر دەبێت، چونكە ئێستا نرخی نەوت بەرزتر بۆتەوە، ئێستا جموجۆڵی ئابوری و وەبەرهێنان هەیە، جگە لەوی هۆشیارییەكی شەقام هەیە كە بۆتە فشار لەسەر لایەنە سیاسیەكان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی، ئەمانە هەمووی ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر دۆخی ئابوری. “

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر سەدرییەكان حكومەتی عیراق پێكبهێنن، دەتوانن نرخی دۆلار وەك خۆی پێش بەرزبونەوەی لێبكەنەوە كە دەیكردە ( 120) دیناری عێراقی؟ كە یەكێك بوو لە بەڵێنەكانی لایەنی سەدری بە هاووڵاتیانی عێراق لەسەروبەندی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنە پێش وەختیەكەی پەرلەمانی عیراق.

د.جەمال كۆچەر وتی “چەند خاڵێك هەیە كە ڕێگە نادرێت نرخی دۆلار بگەڕێتەوە پێشتر، لەسەرو هەموویان نرخی نەوتە، ئەگەر سەدرییەكان حكومەت پێكبهێنن و بیانەوێت نرخی دۆلار بگەڕێننەوە كۆن( 120 هەزار دینار) ئەوا دەبێت ڕوبكرێتە كورتهێنان كە حكومەتەكەیان بەمە بارگران دەبێت یا دەبێت 23 ترلیۆن دینار قەرز بكەن، ئەمە لە كوێ دەهێنن؟“