سەردێر

ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

خەڵك

ئەمڕۆ 15 شوێنێكی دیكە مووچەی مانگی 11 ی 2021 وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت و ئەمڕۆ مووچەی هەر یەكە لە ( وەزارەتی ئەوقاف و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەست پاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین ) دابەشدەكرێت.

پێش بڵاوكردنەوەی ئەو خشتەیە خشتەیەكی دیكەش بڵاوكرایەوە كە مووچەی چوار شوێنی دیكەی تێدا بوو كە پێكهاتبو لە هەریەكە لە وەزارەتەكانی (سامانە سرووشتیەكان، گواستنەوە و گەیاندن، بازرگانی و پلاندانان) ئەوانیش ئەمڕۆ مووچەی مانگی 11 وەردەگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە ، فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نووسراوی خەرجكردنی 200 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەرچووە و وەزارەتی داراییش ڕەزامەندی دەربڕیوە و وێنەیەكیشی گەیشتووە بە ئێمە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ ئەو 200 ملیار دینارەی بەغدا دەگاتە هەرێمی كوردستان.