سەردێر

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی كار ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، كۆمەڵێك كەس بەناوی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی تەلەفۆن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان دەكەن داوای كارتی موبایل و پارە دەكەن لەبەرامبەر گێرانەوەی مووچەی فەوتاویان، ئەوانە هیچ پەیوەندییەكیان بە وەزارەتی كارەوە نییە.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاگادارینامەیەكی بڵاویكردەوە كە تیایدا هاتووە،” ئاگاداری سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەت دەكەین كە چەند كەسێكی نەفس نزم بە ناوی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی تەلەفۆن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان دەكەن داوای كارتی موبایل و پارە دەكەن لەبەرامبەر گێرانەوەی مووچەی فەوتاویان لە رابردوودا یان وەرگرتنی زەوی نیشتەجێ بوون بۆیان .

لە ئاگارینامەكەی وەزارەتی كاردا ئەوەش هاتووە،” بەپێویستی دەزانین كە پێتان رابگەیەنین ئەو كەسانە ھیچ پەیوەندییان بە بەرێوەبەرایەتیەكانی وەزارەتمانەوە نییە، كەسانی قۆڵبڕن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان ئەم كارە دەكەن.

باس لە ئەوەشكراوە،” ھەر كەسێك بەو شێوازە داوای كارتی مۆبایل یان پارەی لێكردن راستەوخۆ ژمارەی مۆبایلەكەی بدەنە دەزگا پەیوەندیدارەكان”.