سەردێر

ڕەوینەوەی مەترسی ئۆمیكرۆن نرخی نەوتی بەرزكردەوە

خەڵك-
بە هۆی ڕەوینەوەی مەترسییەكانی ئۆمیكرۆن جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە نابێتە مایەی لەگەڕخستنی گەشەی جیهانی، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی تكساس 27 سەنت و بەڕێژەی 0.4% رووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 72.64 دۆلار.

بە هەمان شێوە گرێبەستنە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بەبڕی 22 سەنت و بەڕێژەی 0.3 % ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 76.04 دۆلار.

لێدوانەكانی بیونتیك و فایزەر سەبارەت بە ژەمی سێیەمی ڤاكسینەكانیان دژ بە كۆرۆنا كە دەبێتە مایەی پاراستن لە تووشبوون بە جۆری ئۆمیكرۆن، بووە مایەی پشتیوانی لە بازاڕەكان و بوژانەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا.