سەردێر

پسپۆڕێکی ئابووری؛ کێشەکانی هەرێم ئاسان چارەسەر دەبن گەر مەبەستیان بێت

 

خەڵک -ئارام سەردار

پسپۆڕێکی ئابووری ڕایدەگەیەنێت، حكومەت لەگەڵ گرفت ڕاهاتووە جارجاریش بۆخۆی گرفت دروست دەکات تا چارەسەرەکان بکاتە دەستکەوت.

 

د.محەمەد عەلی، پسپۆڕی بواری ئابووری بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، کورد لەگەڵ گرفتەکانی هەن و دروست دەبن و دەکرێن ڕاهاتووە و چارەسەری هەندێک لە گرفتەکانیش دەکاتە دەستکەوت بۆخی.

 

دەشڵێت؛ حکومەتێک بودجەی نەبێ، میللەتی لەگەڵ نەبێ، بەدڵنیایی کارکردنی ئاسان نابێت.

 

ئەو پسپۆڕەی بواری ئابووری وتیشی؛ گرفتەکانی کە ئێستا هەن دروستکراون و سروشتی نین، بۆیە بەئاسانی چارەسەر دەکرێن ئەگەر مەبەستیان بێت.