سەردێر

دابەشكردنی مووچەی دوو شوێنی دیكە ڕاگەیەنرا

خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 زۆر بەخاوەی بەڕێوەدەچێت و دارایی هۆكارەكەی بۆ نەهاتنی پارە لە بەغداوە دەگەڕێنێتەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی داراییی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، ڕۆژی سێ‌ شەممە ٧/١٢/٢٠٢١ مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.

وتیشی، “٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا بۆ مووچە تائێستا نەهاتووە، بۆیە مووچە بەسستی دابەش دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە سبەینێ‌ دوو شەممە تەنها مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم خەرج دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەرمیلێك نەوت بە سەرووی 70 دۆلارە و حكومەتی هەرێم ڕۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و بە وتەی بەرپرسان و پەڕلەمانتاران “داهاتی مانگێك سەرووی 900 ملیار دینارە، كە لە كۆی مووچە زیاترە”، ئەمە جگە لە داهاتی ناوخۆ و پارەی هاوپەیمانان بۆ مووچە.