سەردێر

پەروەردە لەسەر دابەشكردنی مووچە ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك-
ماوەی دوو ڕۆژە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە دابەش دەكرێت و پەروەردەی چۆمان ڕایدەگەیەنێت، كە لە سبەینێوە دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم خوێندنگەكانی سنوری بەرێوەبەرایەتیەكەمان دەكەینەوە، ئەوانەی مامۆستای وانەبێژیان هەیە، سبەینێ‌ ڕێكەوتی (٢٠٢١/١٢/٦) سەردانی دیوانی پەروەردە (بەشی ژمێریاری) بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ‌ پارەی وانەبێژی بۆ مانگی (١٠)ی ئەمساڵ دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێت مامۆستای وانەبێژ خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی مووچەكەی و پشتگیری خوێندنگەكەی لەگەڵ كۆپی ناسنامە لەگەڵ خۆی بهێنێت.

هاوكات، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ دوو شەممە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ دابەش دەكرێت.