سەردێر

تمەن و لیرە كەمترین نرخی مێژووییان تۆماركرد

خەڵك –
خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی تمەنی ئێرانی بەهۆی ڕێكنەكەوتنی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان بەتەواوی بەهاكەی لەدەستدا.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان 100 دۆلار بە 148 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكردنی داخرا بۆ سبەی.

ڕاشیگەیاند، 100 دۆلار بە 3 ملیۆن تمەن بەشێوەی دەستی و بە حەواڵەش بە 3 ملیۆن و 600 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.

سەبارەت بە هۆكاری دابەزینی زیاتری بەهای تمەن وتی، “بەهۆی ڕێكنەكەوتنی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان نرخی تمەن زۆرترین دابەزینی لە مێژووی خۆیدا تۆماركردووە و ڕەنگە زیاتریش بەهاكەی لەدەستبدات”.

ئەمە لەكاتێكدایە، هاوشێوەی بەهای تمەنی ئێرانی، بەهای لیرەی توركیش بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستادا 100 دۆلار بە نزیكەی هەزار و 385 لیرە مامەڵەی پێوە دەكرێت.