سەردێر

لە سلێمانی شارێكی نیشتەجێبوون دروست دەكرێت

خەڵك-
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەڵێن بە كەمئەندامان و كورتەباڵاكانی كوردستان دەدات، كە شارێكی نیشتەجێبوونیان بۆ دروست بكات.

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمم لەشاری سلیمانی كرد.

وتیشی، “وەك ھەمیشە، قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ كەمئەندامان نیشاندا و بەگەرمی پیرۆزبایی ڕۆژی جیھانی كەمئەندامانی لێكرد”.

ئاشكراشی كرد، جێگری سەرۆك وەزیران بەڵێنی دا خۆی بەم نزیكانە بەردی بناغەی شاری نیشتێجێبوونی كەمئەندامان دابنێت وەك وەفایەك بۆ ئەو بەڵێینەی پێیدابووین.

سامان حسێن جەختیشی كردەوە، كە شاری نیشتەجێبوونی كەمئەندامان بۆیەكەمین جارە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم دروست دەكرێت.

لای خۆشیەوە، عومەر جەبار، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمرۆ سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانم كرد لەشاری سلیمانی،دوای یەک کاتژمێر لە گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوش وژ یانی کورتەباڵاکان بەڕێزیان ئەو بەڵێنەی، کەبەکۆمەڵەی کورتەباڵاکان دابوو هێنایەدی بۆ درووست کردنی یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ کورتەباڵاکان.

ڕاشیگەیاند، وەک ھەمیشە پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ داخوازی و داواکارییەکانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان دووپات کردەوە.