سەردێر

وەزارەتی كارەبای هەرێم: عێراق سوود لە ئەزموونی كارەبای هەرێم وەردەگرێت

خەڵك
لە كۆبوونەوەیەكدا وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم داوای لە وەزیری كارەبای حكومەت عیراق كردووە، سوود لە ئەزموونی كارەبای هەرێم وەربگرن بۆ باشتركردنی دۆخی كارەبای عیراق.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كاتی پێشوازی و كۆبوونەوەی لەگەڵ كەمال محەمەد ساڵح, وەزیری كارەبای هەرێم، داوای لە وەزیری كارەبای فیدراڵ كرد لەبواری بەرهەمهێنان و پڕۆژەی پێوەری زیرەك سوود لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان وەربگرن و لە پێناو هاووڵاتیان و باشتر كردنی دۆخی كارەبا، پەیوەندییەكانیان بەهێزتر بكەن.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، وەزیری كارەبا سەرنج و تێبینییەكانی گەیاندە سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئامادەییشی بۆ پاڵپشتی وەزارەتی كارەبای عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەردوو حكومەت دەربڕی.

باس لە ئەوەشكراوە، وەزیری كارەبا هەروەها داوای پاڵپشتیی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی كارەبا لە ناوچەكانی ماددەی 140 كرد.