سەردێر

دۆلار بەرزبووەوە و تمەن و لیرە شكا

خەڵك-
لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان و بۆرسە لە هەرێمی كوردستان، نرخی دراوە بیانییەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی گۆڕانكارییان بەسەردا هات و تمەنی ئێرانی و لیرەی توركی زۆرترین شكانیان لە مێژوی خۆیاندا تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا، لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بە 148 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، بەهای 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 900 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت و نرخی لیرەش زیاتر دابەزیوە و 100 دۆلار بە هەزار و 298 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەهۆی هەڵئاوسانی زۆری ئابووری لە توركیا و سزا ئابوورییەكانی سەر ئێران، ڕۆژ بەڕۆژ نرخی دراوی فەرمی ئەو دوو وڵاتە بەڕێژەیەكی زۆر شكاون، كە بە گەورەترین دابەزین لە مێژووی ئەو دوو دراوە دادەنرێن.