سەردێر

لیرە توركی هاڕەی كرد

خەڵك –
زیاتر لە مانگێكە لیرەی توركی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەردەوامە لەدابەزین و ئەمڕۆ (هەینی)ش بەشێكی دیكەی بەهای خۆی لەبەرامبەر دۆلاردا لە دەستدا و 100 دۆلار بە هەزار و 387 لیرە مامەڵەی پێوەكراوە.

ماڵپەڕی بلومبێرگ تایبەت بە دیاریكردنی بەهای دراوەكانی جیهان ئەمڕۆ هەینی 3ی 12ی 2021 بڵاویكردەوە، كە بەهای لیرەی توركی زیاتر لە ڕۆژانی ڕابردوو بەهاكەی لەدەستدا و 100 دۆلار بە هەزار و 387 لیرە مامەڵەی پێوەكراوە .

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە هەڵاوسان لە توركیا زیاتر لەوەی چاوەڕوان كراو بووە بۆ (21.31) % بەرزبۆتەوە، كە ئەوەش بەرزترین ئاستی هەڵاوسانە لەو وڵاتە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا.

ئەم دابەزینەی بەهای دراوی توركی لەكاتێكدا ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە لەبازارەكانی جیهان 100 دۆلار بە هەزار و 340 لیرە مامەڵەی پێوەكراوە.