سەردێر

كشتوكاڵی هەرێم هەڵگرتنی قەدەغەی لەسەر پەتاتەی خواردنی هاوردە ڕاگەیاند

خەڵك

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان كە ڕۆژی پێنجشەممە 02-12-2021، بە ژمارە 8463 ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردووە و ناونیشانی “هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر پەتاتەی خواردنی هاوردە” هەیە، تێیدا هاتووە، “بەهۆی كەمبوونەوەی پەتاتەی خواردنی ناوخۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی نرخەكەی كە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە بەرزبوونەوەدایە، بڕیارماندا بە هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بەرهەمی پەتاتەی خواردنی هاوردە لە دەرەوەی وڵات لە ڕۆژی 02-12-2021”.

لەوبارەیەوە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ماوەیەكە نرخی پەتاتە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە بۆیە “ناچاربووین دەرگای هاوردەكردن بكەینەوە” بۆ پڕكردنەوەی پشكی بازاڕەكانی كوردستان.

بیچگەرد تاڵەبانی وتیشی، ” چاوەڕوان دەكەین تا ڕۆژی یەكشەممە، ئەگەر وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بڕی پێویستی پەتاتەی لە بازاڕەكانی كوردستان دابین كرد، ئەوكات ڕێگەی هاوردەكردن دادەخەین”.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، “نوێنەری وەزارەتمان ڕاسپاردووە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق و كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بوو بۆ هاوردەكردنی پەتاتە لە ناوەڕاست و خوارووی عیراقەوە بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دابەزاندنی نرخ”.