سەردێر

بە بڕیارێكی ئۆپیك نرخی نەوت هاڕەی كرد

بۆ خوار 67 دۆلار دابەزی

خەڵك-
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 67 دۆلار بۆ بەرمیلێك دابەزی، ئەمەش یەكەمجارە نەوت لە 23ی ئابی ڕابردووەوە بەمشێوەیە ڕووی لە دابەزین بكات.

دابەزینی نرخی پاش لێدوانی دوو سەرچاوەی (ئۆپیك+) بوو، سەبارەت بە ڕازیبوونی گروپەكە لە بەردەوامبوون لەسەر زیادكردنی بەرهەمی نەوت لە مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو بە بڕی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، گروپی (ئۆپیك+) كۆبوونەوەیەكی سازكرد بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی بازاڕی نەوت لە جیهان كە هاوكاتە لەگەڵ مەترسییەكانی تایبەت بە پاشەكشەكردنی داواكاریی لەسەر نەوتی خاو بەهۆی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا “ئۆمیكرۆن”.