سەردێر

پڕۆژە یاسای كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان پەسەند كرا

دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی كار

خەڵك
بە دەنگی 70 پەرلەمانتار، پڕۆژە یاسای كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند كرا.

پڕۆژەیاسای كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان، لە 21 ماددە پێك ھاتووە، یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەكەدا و جێبەجێكردنی دەبێتە ھۆی رەخساندنی ھەلی كار بۆ ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتی.

بەپێی ماددەكانی ئەم یاسایە بۆ لەمەودوا كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان، لە چوارچێوەی ئەم یاسایە كار دەكەن و سەرجەمیان رێك دەخرێنەوە.

بەپێی یاساكە، ئەو كەسانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ بە سەرەوەیە تا تەمەنی 50 ساڵ دەتوانن ببنە كارمەند و لە كۆمپانیا ئەمنییەكان كار بكەن، ھەر لە چوارچێوەی ئەم یاسایە ھەر كەسێك لە دەزگا ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان یان لە ھێزەكانی پێشمەرگە یان فەرمانبەر بێت لە كەرتی گشتی چ گرێبەست چ فەرمانبەری ھەمیشەیی، ناتوانێت وەك كارمەند لە كۆمپانیا ئەمنییەكان كار بكات .

هەر بەپێی یاساكە، دەبێت ئەو كۆمپانیایانەی ناوخۆیین لەسەدا75ی كارمەندانی خەڵكی ھەرێمی كوردستان بن لەبارەی كۆمپانیا ئەمنییە بیانییەكان كە لە ھەرێمی كوردستان كار دەكەن، دەبێت لەسەدا 70ی كارمەندەكانی خەڵكی ھەرێمی كوردستان بن.