سەردێر

ئەنجامی پشكنینی ئاردی ئەم مانگە ڕاگەیەنرا

خەڵك-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەنجامی پشكنینی ئاردی ئەم مانگەی بەشەخۆراك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە نانێكی باشی لێدەردەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە لە دوای پشكنین و تاقیكردنەوە لە كواڵێتی ئاردی دابەشكراو، كێشەی نییە و نانێكی باشی لێدەردەچێت.

ڕاشیگەیاندووە، لیژنەكانیان سەردانی چەندین كارگەی ئاردیان لە هەولێر كردووە و دوای پشكنین و تاقیكردنەوە لەسەر كوالێتی و جۆری ئاردەكان، دەركەوت ئاردەكە كێشە و گرفتی نییە.

بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات، كە “ئاردەكە وەربگرن، چونكە نانێكی زۆر باشی لێ‌ دەكرێتەوە”.