سەردێر

‎دۆلار و لیرە بەرزبوونەوە و تمەن شكا

خەڵك-

جارێكی دیكە نرخی دۆلار و لیرەی توركی بەرامبەر بە دراوەكانی دیكە بەرزبوونەوە و نرخی تمەنیش بەهۆی كاریگەری سزا ئابوورییەكانەوە ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە دابەزین دەكات.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148 هەزار و 150 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكراوە.

ڕاشیگەیاند، نرخی تمەن زیاتر شكاوە و 100 دۆلار بووە بە 2 ملیۆن و 800 هەزار تمەن و هەروەها 100 دۆلار بە هەزار و 160 لیرە بووە.

هاوكات نرخی 100 یۆرۆ بە 167 هەزار دینار و 100 پاوەن-یش بە 199 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.