سەردێر

وەزیری نەوتى عيراق: نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار

خەڵك-
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق، پێشبینی دەكات نرخی بەرمیلێك نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوو لە بەرزبوونەوە بكات و بگاتە 100 دۆلار.

ئیحسان عەبدولجەبار لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنی ڕایگەیاند”نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، لەساڵی داهاتوودا بۆ 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە”.

دوێنێ‌ چوار شەممە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، هۆكاریی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وڵاتە بەرهەمهێنەرەكانن كە ئەركی سەرشانییان جێبەجێ‌ نەكردووە لەڕووی زیادكردنی بەرهەمەوە.