سەردێر

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

خەڵك-

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران دەكات.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لیستی نوێی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند و بەپێی خشتەكەش ئەمڕۆ پێنج شەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021، وەزارەتی تەندروستی وەك یەكەم وەزارەت مووچە وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی ئاشكراشیكرد، دابەشكردنی مووچە بە هەمان میكانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت.

چەند مانگێكە لیستی مووچە گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵام پێشتر حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، بە 5 ڕۆژ سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكەن، بەڵام لە مانگەكانی ڕابردوو بە 15 ڕۆژ مووچەی هەموو وەزارەتەكان دابەش كرا.