سەردێر

پەروەردە بۆ دابەشكردنی مووچە ئاگاداری خوێندنگەكان دەكاتەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەكاتەوە، كە سبەینێ‌ مووچەی مانگی 9ی ئەمساڵیان بۆ خەرج دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار لە ئاگادارییەكدا بۆ بەڕێوەبەری خوێندنگاكان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوانەی مامۆستای وانەبێژیان لایە سبەینێ پێنج شەممە 25ـ11ـ2021 كاتژمێر 10:00ی سەر لەبەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردەكەمان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی بڕاوەی مانگی 9ی مامۆستایانی وانەبێژ.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر سەردان بكات.

ئاشكراشی كردووە، ئەم پارەیە تەواوكاری مووچەی مانگی 9ۍ مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەكەمانە بەشێوەی بڕاوە (مەقتوع).