سەردێر

وەزارەتی دارایی عیراق باس لە دەستكاریكردن و گۆڕینی نرخی دۆلار دەكات

خەڵك-
وەزارەتی دارایی عێراق باس لە گۆڕی نرخی دۆلاری ئەمریكایی دەكات بەرامبەر دیناری عیراقی و پێیوایە ڕێگربوو لە دورخستنەوەی هەزاران فەرمانبەر و دووبارە دەستكاریكردنەوەشی كاریگەریی پێچەوانەی دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك، كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاوكرایەوە، “كۆمەڵی نێودەوڵەتی پشتگیری گۆڕینی نرخی دۆلاری كرد بەرامبەر دینار، پرۆسەكەش یاریدەدەر بوو بۆ پارێزگاریكردن لە یەدەكی بانكی ناوەندی و زیاتركردنی هەلی كار لەنێو بازاڕ”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراقیدا هاتووە”دووبارە دەستكاریكردنەوەی نرخی دۆلار كاریگەریی پێچەوانەی دەبێت، لەئێستاشدا كاریگەرییە ئەرێنییەكانی گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی دەردەكەون”، ئاماژەی بە ئەگەری زیادكردنی بودجەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتییش كرد، لە بودجەی ساڵی داهاتوو.