سەردێر

توركیا: هەناردەكردن لە ئیبراهیم خەلیلەوە بۆ 10 ملیار دۆلار بەرزدەكەینەوە

خەڵك

پارێزگاری شرناخ ئاشكرای دەكات، سەرەڕای ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 10 مانگی یەكەمی ساڵی 2021دا بە بەهای 6 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار، كاڵای توركی لەڕێگەی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە هەناردەی عیراق كراوە.


عەلی هەمزە پەهلیڤان پارێزگاری شرناخ، بە ئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگەیاندووە، ساڵی ڕابردوو بە بەهای 6 ملیارو 700 ملیۆن دۆلار كاڵای توركی لەڕێگەی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە هەناردەی عیراق كراوە، بەڵام ئەمساڵ لە 10 مانگی یەكەمدا گەیشتووەتە ئەو ژمارەیە، ئامانجی توركیاش ئەوەیە قەبارەی هەناردەكانی تا كۆتایی ساڵ بگەیەنێتە 10 ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی ڕابردوو هەزار و 100 بۆ هەزار و 300 ئۆتۆمبێل بەو دەروازە سنوورییەدا تێپەڕیوون‌ و لە 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا ژمارەكە بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و 800 تا هەزار و 900 ئۆتۆمبێل.

پارێزگاری شرناخ باسی لەوەشكردووە، 70% ئەو بەرهەمانەی لەتوركیاوە هەناردەی عیراق دەكرێن، لەكەلوپەل و پێداویستی بیناسازیی و خانووبەرە و خۆراك پێك دێن، بە دوای ئەوانیشدا جلوبەرگ، مۆبیلیات و بەرهەمەكانی تر دێن.