سەردێر

بانكی ناوەندی عیراق بڕیارێكی نوێی لەبارەی جموجوڵی دۆلار دەركرد

خەڵك

بانكی ناوەندی عیراق گواستنەوەی زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری لە خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان مەرجدار كرد.


بانكی ناوەندی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، گواستنەوەی زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری لە خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان مەرجدار دەبێت، بە هێنانی بەڵگە بۆ خەرجكردن و هۆكاری جوڵە پێكردنی ئەو بڕە پارەیە، ئەمەش بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە سپیكردنەوەی پارە و بەكارهێنانی بۆ كاری تیرۆریستی.

بانكی ناوەندی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەبێ هۆكار تەنها ڕێگە بە گواستنەوەی بڕی 10 هەزار دۆلار یان هاوتاكەی لە دراوەكانی تر دەدرێت لە خاڵە سنوورییەكان.

سەبارەت بە دیناری عیراقییش، تەنها ڕێگە بە ملیۆنێك دینار دەدرێت و لەو بڕە زیاتر دەستی بەسەردا دەگیرێت، ئاماژە بەوەشدەدات، بۆ گواستنەوەی زیاتر لەو بڕە پارەیە، دەبێت هۆكاری بردنەدەرەوە و هێنانەناوەوەی ئەو پارەیە، روِونكرابێتەوە، یان خاوەنەكەی بەڵێننامە پڕ بكاتەوە لە 30 ڕۆژدا بەڵگە پێشكەش بكات كە بۆچی ئەو بڕە پارەیەی گواستووەتەوە.