سەردێر

بازرگانی عیراق: نرخی فەردەیەك ئارد بۆ كەمتر لە 20 هەزار دینار دادەبەزێت

خەڵك

وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ كێشەیەكیان لە ئارد نییە و نرخی فەردەیەك ئاردیش بۆ كەمتر لە 20 هەزار دینار دادەبەزێت.


محەممەد حەنوون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایگەیاند، نرخی ئارد بەرەو دابەزین دەڕوات پێشتر فەردەیەك ئارد گەیشتبووە 33 هەزار دینار، ئێستا لە خوار 25 هەزار دینار جێگیر بووە.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاماژەی بەوە كرد، وەزارەتەكەی چاودێری و بەدواداچوون بۆ بازاڕ دەكات و بە هاوئاهەنگیش لەگەڵ ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی ڕێكخراو، ئەنجامی گەورەیان بەدەستهێناوە لە دەستگیركردنی سەرپێچیكاران و ژمارەیەك بازرگان كە نرخیان زیادكردووە. ئەو وتەبێژە پێشبینی دەكات نرخی فەردەیەك ئارد بۆ خوار 20 هەزار دینار دابەزێت.