سەردێر

سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت

خەڵك –
بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە بەگوێرەی پلانی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبەتەی خۆراك دەگاتە كۆگاكانیان و هاوشێوەی مانگی پێشوو دەستدەكەن بە دابەشكردنی.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو بە گوێرەی پلانی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبەتەی خۆراك دەگاتە كۆگاكانیان و هاوشێوەی مانگی پێشوو دەست دەكەن بە دابەشكردنی.

وتیشی، “لە ئێستادا تەنها زەیت و شەكر گەیشتۆتە كۆگاكان، بەڵام بەهۆی كەمی بڕەكەیەوە دەستیان بەدابەشكردنی نەكردووە و هەر كاتێك سەرجەم ماددەكان گەیشتن دەست بە دابەشكردنیان دەكەن”.

ڕاشیگەیاند، ئەو سەبەتە خۆراكەی بڕیارە دابەشبكرێت بۆ مانگی (11)ەیە، بۆ ئەم مانگە فاسولیاشی لەگەڵدایە لە جیاتی نیسك و هەروەها دۆشاوی تەماتە و لەتكەنۆك دابەش دەكرێت.